.
10:14 AM - 29/08/2025
كۆنفرانسی هاوپەیمانیی سۆشیال دیموكراتی وڵاتانی عەرەبی لە سلێمانی بەردەوامە و ئەمڕۆ لە سێیەم ڕۆژی كۆنفرانسەكەدا، ژمارەیەك پانێڵی تایبەت بەڕێوەدەچێت.
بە پێی كارنامەی كۆنفرانسەكە، پانێڵێكی تایبەت بە دۆزی فەڵەستین و پێشهات و كاریگەرییەكانی لەسەر ناوچەكە بەڕێوەدەچێت، لە پانێڵەكەدا محەمەد شتایە، سەرۆك وەزیرانی پێشووی فەڵەستین و فەلاح جبور، سكرتێری گشتیی پارتی سۆشیال دیموكراتی ئوردن، مستەفا برغوسی، سكرتێری گشتیی دەستپێشخەریی نیشتمانیی فەڵەستین، ئەحمەد مەجدەلانی، ئەمینداری گشتی بەرەی خەباتی جەماوەریی فەڵەستین بەشداردەبن.
پانێڵی دووەم تایبەتە بە گفتوگۆ لەسەر ئاسۆی نوێبوونەوەی سۆسیال دیموكرات لە وڵاتانی عەرەبی و تێیدا، دۆخی سیاسی و ئەمنیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەم قۆناغەدا تاوتوێدەكرێت و تیشك دەخرێتە سەر لێكەوتە و كاریگەرییەكانی لەسەر گەشەی ناوچەكە.
دواترقاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق، فەرید زهران، سەرۆكی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموكراتی وڵاتانی عەرەبی، رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك، خەلیل زاویە، سكرتێری گشتی كۆڕبەندی دیموكراتی بۆ كاروئازادییەكان، بابەتەكانی دۆخی دیموكراسی لە وڵاتانی عەرەبی دوای بەهاری عەرەبی و ئەو ئاڵنگارییانەی كە ڕووبەڕووی جوڵانەوەی سۆشیال دیموكراتییەكان لە وڵاتانی عەرەبی دەبنەوە تاوتوێ دەكەن و وەڵامی پرسیاری ئامادەبووان دەدەنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە