کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەتیف نێروەیی: راسپاردەکەی سەرۆک بافڵ بۆ میدیاکانی یەکێتی جێبەجێدەکەین

.

02:34 PM - 01/09/2025

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: سەرۆک بافڵ پێمان دەڵێت ئیوە مەچنە ئاستی هەندێک میدیا و بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن، تەنانەت لەبەر بەرپرسیارێتیمان هەندێک هەواڵ کە راستیشن، بەڵام دەزانین کاریگەری خراپی لەسەر کۆمەڵگە دەبێت و هۆکاری ترس و تۆقاندنە بڵاوناکەینەوە.

لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە میانی بەشداریکردنی لەبەرنامەی پرسی رۆژی کەناڵی ئاسمانی کوردسات نیوزدا رایگەیاند: کاری میدیای یەکێتی رەنگدانەوەی سیاسیەتی حزبەکەیەتی، هەربۆیە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکیتیی نیشتمانیی کوردستان لەپەیامێکدا میدیاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی راسپارد، خۆیان نەخەنە ئاستی هەندێک میدیا و دووربن لەبڵاوکردنەوەی هەواڵی چەواشەکاری و کارەکانیان لەبەرژەوەندی گشتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا بێت و سەرقاڵی هەوڵدان بن بۆ باشترکردنی بژێوی ژیانی هاووڵاتیان.

وتیشی: پێمان وایە حزبی بەرپرسیار میدیای بەرپرسیار بەرهەمدەهێنێت و بەپێچەوانەشەوە، هەربۆیە کارەکانی میدیای یەکێتی رەنگدانەوەی سیاسیەتی حزبەکەیەتی و خۆی ناخاتە ئاستی ئەو میدیایانەی، کەهەواڵی چەواشەکاری و ناڕاست بڵاودەکەنەوە و هەندێک کات خیانەتی نیشتمانی-ش دەکەنە دەستکەوت.

لەتیف نێروەیی ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک جار رەخنەمان لێدەگیرێت کە بێدەنگین لە ئاست ئەو میدیایانەی هەواڵی چەواشەکاری بڵاودەکەنەوەو بە زمانی زبر قسە دەکەن، بێدەنگیمان دوو هۆکاری هەیە، یەکەم: ئایا جەماوەری ئێمە قبوڵیانە هەواڵی ناڕاست بڵاوبکەینەوە؟ دووەم: پێمان وایە حزبی بەرپرسیار میدیای بەرپرسیار بەرهەمدەهێنێت، بۆیە دەبێت ئێمەش ئەو بەرپرسیارە بین و سیاسەتی میدیاکانمان رەنگدانەوەی سیاسیەتی حزبەکەمان بێت، هاوکات سەرۆک بافڵ پێمان دەڵێت ئێوە مەچنە ئاستی هەندێک میدیا و بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن، تەنانەت لەبەر بەرپرسیارێتیمان هەندێک هەواڵ کە راستیشن بەڵام دەزانین کاریگەری خراپی لەسەر کۆمەڵگە دەبێت و هۆکاری ترس و تۆقاندنە بڵاوناکەینەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە