.
10:03 PM - 31/08/2025
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بۆ جاری سێیەم هەڵبژاردنی ئەزمونی ئەنجامدا، ئەمەش وەك ئامادەكارییەك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كە بڕیارە مانگی 11ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
نەبەرد عومەر،لێپرسراوی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پرۆسەكە بەئامانجی تاقیكردنەوەی ئامێرەكانە، بەتایبەت ئامێری خوێندنەوەی روخسار، وتیشی، لە هەرێمی كوردستان سێ ملیۆن و 882 هەزار دەنگدەر بوونی هەیە و لەو ژمارەیەش سێ ملیۆن و 96 هەزار كەس بایۆمەتری كردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە