کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەغدا بڕی 690 ملیار دیناری مووچەی مانگی شەشی خستەسەر هەژماری هەرێم

.

10:53 AM - 31/08/2025

بەغدا بڕی 690 ملیار دیناری بۆ تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێم خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی  و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان و بڕیاریشە لە چەند سەعاتی داهاتوودا تەواوكەری مووچەی مانگی شەش بۆ هەرێم  بنێرێت، لەو بارەیەوە سەرچاوەیەكی ئاگادار بە گەلی كوردستانی راگەیاند، دوای ئەوەی رۆژی پێنج شەممەی رابردوو حكومەتی هەرێم 120 ملیار دیناری وەك داهاتی نانەوتی تەسلیمی  بەغدا كرد ، ئەمڕۆ رێكارەكانی خەرجكردنی مووچە لەلایەن عیراقەوە  تەواو بووە و وەزارەتی دارایی فیدراڵ، بڕی 690 ملیار دیناری  خستۆتە سەر هەژمارەكە و بریاریشە كەمێكی تر تەواوكەری مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێم بخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی، هاوكات بەپێی زانیاریەكانی سەرچاوەكە، دوای ئەوەی بە تەواوی پارەكە خرایە سەر هەژماری هەرێم، حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی مانگی شەشی مووچە خۆران بڵاودەكاتەوە و لەسێ‌ بۆ پێنج رۆژدا سەرجەم مووچە خۆرانی هەرێم مووچەكانیان وەردەگرن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە