کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگە

.

07:02 PM - 02/09/2025

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگە

 

بەداخەوە ئەمڕۆ سێشەممە 2ــی ئەیلولی 2025 لە خولی(89) کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان لە کاتی مەشقی چەکی کاریگەر کە بەشێک بووە لە پڕۆگرامی خوێندنی خولی(89) کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان تەقینەوەیەک روویداوە لە ئەنجامدا سێ خوێندکار بریندار دەبن و خوێندکارێکیش گیانی لەدەستدا کە سەرجەمیان سەر بە سووپا و  وەزارەتی بەرگری عیراق بوون.

بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی وەزارەتی بەرگری عیراق و کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان و خانەوادە و هاوڕێیانیان دەکەین، هیوای زوو چاکبوونەوەش  بۆ بریندارەکانی ئەم رووداوە نەخوازراوە دەخوازین.

ٳنا للە و ٳنا ٳلیە راجعون

 

وەزارەتی پێشمەرگە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە