کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکان: داواکارین دەرفەت بدرێت خوێندکاران بەزمانی كوردی وەڵامی تاقیكردنەوەكان بدەنەوە

.

03:21 PM - 03/09/2025

دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەڵێت، ئێمە لەدەستەی ناوچە کوردستانیەکان بەردەوام لە هەوڵداین بۆ ئەوەی مادە چواری دەستور و کێشەی قوتابیانمان چارەسەر بکرێت و ئاریشەکانی بەردەم زمانی کوردی وەک دووەم گەورەترین زمانی بەکارهاتوو لاببرێن. 

دەقی راگەیەندراوەكە:


راگەیەنراوێک لەدەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانەوە

 

دوای دەرچوونی نوسراوی ژمارە (٨٢٩٨) لە (١٦-٧-٢٠٢٥) ی وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق کە ڕێگری ئەکات لە وەڵامدانەوەی خوێندکاران و قوتابیان بەزمانی کوردی لە تاقیکردنەوەکان، ئەوکات و دوای هەوڵەکان وەها ڕاگەیەندرا کە کێشەکە چارەسەرکراوە، بەڵام بەداخەوە ئەو کێشەیە کە خەرقێکی ڕوونی مادە چواری دەستوری عیراقە، هێشتا چارەسەر نەکراوەو ڕێگرێکان وەک خۆیان ماون، بەتایبەتی بۆ خوێندکارانی بەشی یاساو ئەو وانانەی کە تاقیکردنەوەی وەزارین، بۆیە ئێمە لەدەستەی ناوچە کوردستانیەکان بەردەوام لە هەوڵداین بۆ ئەوەی مادە چواری دەستور و کێشەی قوتابیانمان چارەسەر بکرێت و ئاریشەکانی بەردەم زمانی کوردی وەک دووەم گەورەترین زمانی بەکارهاتوو لاببرێن. 


لە هەمان کاتدا داواکارین لە کاربەدەستە بەڕێزەکانمان لە بەغدا هەوڵەکانیان چڕبکەنەوەو بۆ ئەوەی دەرفەت بدرێت خوێندکاران بەزمانی شیرینی دایک وەڵام بدەنەوەو وەرگێڕی پێویستیش بۆ ڕوونکردنەوەوی وانەکان دابین بکرێت.


ئێمە لەکاتی دەرچوونی بڕیارەکەدا وەک دەستەی ناوچە کوردستانیەکان ڕامانگەیاند بڕیار پێویستە بەبڕیار هەڵبوەشێتەوە نەک بە گفتوگۆی زارەکی، عێراق و دەستورەکەی موڵکی گەلانی عێراقەو لەم چوارچێوەیەشدا مافی ڕەوای خەڵکی کوردستانە شەڕی زەوتکردنی مافە دەستورێکانی لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکاندا ئەنجامبدات، بێگومان لە بەردەوامی ئەم کێشەیەو پابەند نەبوون بە مادە چواری دەستور و پێشەلکردنی ڕێگای دادگای فیدڕاڵی ئەگرینە بەر.


دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە