.
01:28 PM - 03/09/2025
پرسی كشانەوەی ئەمریكا لە عیراق لە چەند رۆژی رابردوودا بەشێكی بەرچاوی گفتوگۆ سیاسییەكانی داگیركردووە، چونكە ئەمریكییەكان بوونی هێزەكانیان و كشانەوەی هێزەكانیان بە پرسێكی مشتومڕاوی نێوان لایەنە جیاوازەكان دەزانن.
لەوبارەیەوە لێپرسراوێكی بەرگری ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی ئەل عەرەبیە پشتراستیكردەوە ، هێزەكانیان لە عیراق ناكشێنەوە. ئاماژەی بەوەشكردووە، واشنتۆن پابەندە بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هاوبەشە عیراقییەكان لە چوارچێوەی هاوكاریی بەردەوام لەسەر ئاستی ئەمنی و سەربازی، هەربۆیە لەسەر بانگهێشتی حكومەتی عیراق هێزەكانیان لەو وڵاتە دەهێڵنەوە.
لێدوانی ئەو لێپرسراوە دوای ئەو هەواڵانە هات كە باس لە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە هەندێك لە سەربازگە و بارەگا سەربازییەكانی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی عیراق دەكرێت.
ئەمریكا بە گرنگترین هاوبەشی سەربازیی هێزە عیراقییەكان دادەنرێت و پەیوەندیی مەشق و راهێنان و چەكداریی نێوان بەغدا و واشنتۆن گەورەترین پەیوەندی دوو قۆڵییە بە بەراورد بە پەیوەندییە سەربازی و ئەمنییەكانی نێوان بەغدا و هەر حكومەتێكیتر .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە