.
01:33 PM - 03/09/2025
بەڕێوبەرایەتی گشتیی بانکە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "سەرەڕای ئەوەی سبەینێ یەکشەممە پشووی رەسمییە، بەڵام دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت".
دەقی ئاگادارییەكە:
ئاگادارییەک لە بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانەوە.
لەگەڵ ئەوەی سبەی پێنج شەممە ( ٢٠٢٥/٩/٤ ) پشووی فەڕمییە لەسەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام دابەشکردنی مووچە بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراو بەردەوام دەبێت و دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کەئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە.
بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان
٢٠٢٥/٩/٣
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە