.
03:14 PM - 03/09/2025
رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، بەردەوامە لە گەڕانەكانی بۆ لە نزیكەوە بینینی دۆخی هاووڵاتیانی شارەكە و گوێگرتن لە داواكارییەكانیان ، لەو چوارچێوەیەشدا پارێزگاری كەركوك لەمیانی سەردانێكیدا بۆ بەدواداچوون لە دۆخ و گوزەرانی هاووڵاتیان و گوێگرتن لە داخوازییەكانیان سەردانی گەڕەكی شۆراوی كرد، دوای گوێگرتن لە داواكاری هاووڵاتیانی گەڕەكەكە ،پارێزگاری كەركوك بڕیاریدا كێشەی كارەبای چەند كۆڵانێك چارەسەر بكات و ستونی كارەبا و ژمارەیەك محاویلەیان بۆ دابین بكات و وتیشی ئەوەی پێویست بێت بۆ كەركوكیەكان ئەنجامی دەدەین
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە