.
07:30 PM - 02/09/2025
حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە لە دیوانی وەزارەت پێشوازیکرد، لە نووسەر و ئەدیبی ناودار، مامۆستا حەمەکەریم هەورامی.
لە دیدارێکدا، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان ستایشی ڕۆڵی کاریگەری قەڵەمی مامۆستا حەمەکەریم هەورامی کرد لە خزمەتکردنی بوارەکانی هونەر و دراما و ڕۆمانی کوردی، هیوای لەشساغی و تەمەندرێژی بۆ خواست.
لەو دیدارەدا، مامۆستا حەمەکەریم هەورامی، چاپی دووەمی هەریەک لە ڕۆمانی "پیرشالیار" و لێکۆڵینەوەیەکی فرە ڕەهەندی خۆی لە بارەی "مەولەوی"ییەوە پێشکەش بە وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان کرد.
لە کۆتایی دیدارەکەدا، لە پای خزمەت و کۆششەکانی بۆ دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی کوردی و خزمەتکردنی بوارە جیاجیاکانی هونەر و ڕۆشنبیری، حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان سوپاسنامە و ڕێزلێنانی تایبەتی وەزارەتی پێشکەش بە مامۆستا حەمەکەریم هەورامی کرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە