.
02:16 PM - 03/09/2025
یانەی مانچستەر سیتی لە بەیاننامەیەكی رەسمیدا گواستنەوەی جیانلویجی دۆنارۆمای گۆڵپارێزی ئیتاڵی لە یانەی پاریس سانجێرمان ڕاگەیاند . ئەمە دوا گرێبەستی یانەكەیە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ٢٠٢٥ كە ئێوارەی دوێنێ داخرا.
سیتی دووپاتی كردەوە كە دۆنارۆما گرێبەستێكی ئیمزا كردووە كە تا هاوینی 2030 بەردەوام دەبێت، دوای ئەوەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان گەیشتە ڕێككەوتن، بەو هۆیەوە گۆڵپارێزەكە لە پلانەكانی لویس ئێنریكی ڕاهێنەر دوورخستەوە. ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان بەهای گرێبەستەكەیان بە نزیكەی 26 ملیۆن پاوەند خەمڵاندووە.
مان سیتی لە هەمان ماوەی گواستنەوەدا چەندین یاریزانی دیار و بەرچاوی ئەنجامدا، لەوانە گرێبەستی تیجانی ڕیندەرز و ڕایان چێركی و ڕایان ئایت نوری و جەیمس ترافۆردی گۆڵپارێز، پێش ئەوەی بازاڕەكە بە گرێبەستكردن لەگەڵ دۆنارۆما كۆتایی پێبهێنێت بۆ ئەوەی پێگەی گۆڵپارێزی خۆی بەهێزتر بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە