.
02:21 PM - 03/09/2025
دوای ڕاگەیاندنی گواستنەوەی لە پاریس سانجێرمان، جیانلویجی دۆنارۆمای گۆڵپارێزی نێودەوڵەتی ئیتاڵی، شانازی و دڵخۆشی خۆی بە پەیوەندیكردن بە یانەی مانچستەر سیتی دەربڕی، ئەو هەنگاوەی بە ساتێكی تایبەت لە ژیانی وەرزشیدا وەسفی كرد.
گواستنەوەی دۆنارۆما بۆ یاریگای ئیتیحاد چەند سەعاتێك دوای ئەوە هات كە ئیدرسۆن گۆڵپارێزی بەڕازیلی بەرەو فەنرباخچە گەشتی كرد
لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی یانەكە، دۆنارۆما دەڵێت: گرێبەستكردن لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی ساتێكی تایبەتە و جێگەی شانازییەكی گەورەیە بۆ من.
وتیشی: من پەیوەندی بە تیپێكەوە دەكەم كە شانازی بە هەندێك لە باشترین بەهرەمەندەكانی جیهانەوە دەكەن، بە سەرۆكایەتی یەكێك لە گەورەترین ڕاهێنەرەكانی مێژووی تۆپی پێ، پیپ گواردیۆلا. یانەیەك كە هەر یاریزانێكی تۆپی پێ خەونی پێوەندی بەو یانەیە دەبینێت”.
ئاماژەی بەوەشكرد، ساڵانێكی زۆرە هاندەری یانەی مانچستەر سیتیم، ئێستاش یاریكردن بۆ یانەی مانچستەر سیتی شەرەف و ئیمتیازێكی گەورەیە، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوم بە هاوڕێ نوێیەكانم و ستافی ڕاهێنەرایەتی و هاندەران دەكەوێت، دەزانم یاریكردن لە یاریگای ئیتیحاد ئەزموونێكی زۆر تایبەت دەبێت بۆ من.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە