.
10:57 AM - 31/08/2025
وەفدێكی هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا
بڕیارە وەفدێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات، سەرچاوەیەكیش لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان دەڵێت، بۆ گفتوگۆكردن و ڕوونكردنەوە لەسەر داهاتە نانەوتییەكان دەچن، سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندووە، ئەم هەفتەیە وەفدێكی سەردانی بەغدا دەكات، كە پێكهاتوون لە نوێنەری ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتەكانی دارایی و ئابووری، شارەوانی و گەشتوگوزار، كارەبا لەگەڵ نوێنەری چاودێریی دارایی و بەڕێوەبەری باج.
سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری راشیگەیاندووە، پێشتر وەفدێكی باڵای هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدای كرد و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق باسی داهاتی نانەوتیان كردبوو، بەڵام ڕێككەوتن لەسەر كۆمەڵێك وردەكاری ماوە، بەپێی زانیارییەكان وەفدەكەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەفدێكی وەزارەتی دارایی عێراق كۆ دەبنەوە تاوەكو ڕوونكردنەوەیان لەبارەی داهاتە نانەوتییەكان پێبدەن
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە