کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ترەمپ: واشنتۆن چیتر پارە بۆ پشتیوانیكردنی ئۆكرانیا خەرج ناكات

.

11:00 AM - 31/08/2025

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، چیتر واشنتۆن هیچ بڕە پارەیەك بۆ هاوكارییەكانی ئۆكرانیا خەرج ناكات و راستەوخۆ كەلوپەلی سەربازی بۆ كیێڤ دابین ناكات، لەو بارەیەوە دۆناڵد ترەمپ لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی دەیلی كالەری ئەمریكی رایگەیاند واشنتۆن  سەدان ملیار دۆلاری بۆ شەڕی ئۆكرانیا خەرجكردووە، بەڵام ئێستا ئامێرەكان بەهاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) دەفرۆشن نەك ئۆكرانیا و چیتر هیچ  پارەیەك بۆ جەنگەكە خەرج ناكەن، باسی لەوەشكرد  هاوپەیمانانی ناتۆیان   ناچاركردووە بەوەی خەرجییە بەرگرییەكان لە سەدا دوو بۆ سەدا پێنج  لە بەرهەمی ناوخۆیی زیاد بكەن، تەئكیدیشی كردووەتەوە لەوەی، ململانێی ئۆكرانیا جەنگی ئەمریكا نییە بەڵام هەوڵدەدات كۆتایی بەم شەڕە بهێنێت.

ئەمەش لە كاتێكدایە،لە 14ی تەمموزی رابردوودا، ترەمپ رایگەیاند، واشنتۆن بڕیاریداوە بەردەوام بێت لە گواستنەوەی چەك و كەرەستەی سەربازی بۆ كیێڤ ئەگەر ئەوروپا پارەی ئەو كەرەستانە بدات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە