کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سبەینێ لوتكەی رێكخراوی هاریكاری شەنگەهای بەڕێوەدەچێت

.

10:11 PM - 31/08/2025

بە ئامادەبوونی چەندین سەركردەی جیهان سبەینێ دووشەممە لوتكەی رێكخراوی هاریكاری شەنگەهای بەڕێوەدەچێت. 
شی جین پینگ سەرۆكی چین، لە باكووری وڵاتەكەی پێشوازی لەو سەركردانە كرد كە گەیشتوونەتە شوێنی كۆبوونەوەی 25ـەمین لووتكەی رێكخراوی هاریكاریی شەنگەهای.


دوای گەیشتنیان، هەمووان پێكەوە وێنەی خێزانییان گرت. لوتكەی رێكخراوی هاریكاری شەنگەهای بەئامادەبوونی سەرۆكی چین سەرۆكی وڵاتانی ئەندامی رێكخراوی هاریكاریی شەنگەهای لە شاری تیەنجین لە باكووری وڵاتەكە بەرێوەدەچێت، تێیدا زیاتر لە 20 سەركردە بەشداری دەكەن، لەوانە ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی روسیا كە چین پلەی "میوانی یەكەم"ی پێبەخشیوە، هەروەها نوێنەری رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانیش بەشدار دەبن. لە لوتكەكەدا بەرزكردنەوەی هاوكارییەكان و پرسە نێودەوڵەتییە هەنوكەییەكان تاوتوێ دەكرێن و زیاتر لە سێ هەزار رۆژنامەنوسیش روماڵی لوتكەكە دەكەن.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە