کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەیامی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی ڕووداوەكەی لالەزار

.

07:32 PM - 31/08/2025

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی لەبارەی رووداوەكانی لالەزارەوە بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە هەفتەی رابردوو، سلێمانی شاهیدی كۆمەڵە رووداوێك بوو كە بووە هۆی خەم و پەژارە بۆ خێزانەكان و نیگەرانی بۆ رای گشتی. گرووپێكی میلیشیا، كە لە دەرەوەی یاسا كاریان دەكرد، چەند ناوچەیەكی نیشتەجێبوونیان بە سەربازیی كردبوو و هێرشیان كردە سەر هێزە فەرمییە ئەمنییەكان، كە  ئەركی ئەم هێزانە پاراستنی گیانی هاوڵاتیانمان و پاراستنی سەقامگیرییە. ئەم كارانەش ژیانی خەڵكی بێتاوانیان خستە مەترسییەوە و بوونە هۆی ئەوەی كە ئەو دامەزراوانەش كە ئەركیان پاراستنی كۆمەڵگەیە بەكەم بزاندرێن.  
لەپەیامەكەی سەرۆك بافڵدا هاتووە  لەم بارودۆخانەدا، ئاسانە كە دەنگۆ و زانیاریی نادروست بڵاوببێتەوە. ركابەریی دامەزراوە میدیاییەكان زۆر جار لەجیاتی ئەوەی كە ناڕوونییەكان روون بكاتەوە، بەڵكوو دەبنە هۆی سەرلێتێكدانی زیاتر. دەبێت بەڕوونی بڵێم كە هیچ كەسێك و هیچ گروپێكی میلیشیایی لە سەرووی یاساوە نییە. چارەنووسی ئەو كەسانەی كە ئەو ئاسایش و سەقامگیرییەی كە قوربانییەكی زۆرمان لە پێناویدا داوە دەخەنە مەترسییەوە دەبێت لەڕێگەی پرۆسەی یاسایی و دیموكراسییەوە بڕیاری لێبدرێت، نەك لەڕێگەی مەزەندەكردن و بانگەشەی میدیاییەوە.  ئاسایش، وەك دامەزراوەیەكی ئەمنیی یاسایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، راپۆرتی خۆی بۆ پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و رووبەڕوبوونەوەی ئەم زانیاریانە بڵاوكردۆتەوە و ئەركی هەموومانە رێگە بە دەسەڵاتە یاساییە كاراكان بدەین، بەبێ هیچ دەستێوەردانێك بەردەوام بن لە كارەكانیانی خۆیان. 

لەبەشێكی تری پەیامەكەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانیدا هاتووە، هەربۆیە داوادەكەم هەموو دامەزراوە میدیاییەكانی سەر بە حزبەكەمان هیچ جۆرە بەرپەرچدانەوەیەكیان نەبێت بۆ گەورەكردنی ئەو بانگەشە بێبنەمایانەی كە میدیایەكانی دیكە بڵاوی دەكەنەوە.  ئێمە خۆمان بۆ ئاستێكی وا دانابەزێنین، ئەركی ئێوە ئەوەیە كە بە بەرپرسیارانە راستییەكان بخەنەڕوو و متمانەی گشتی بپارێزن.  دەبێت ئەولەویەتمان پاراستنی ژیان و مافی هاووڵاتیانمان بێت، پارێزگاری لە سەروەری یاسا و ڕێگریكردن لەو كەسانە بكەین كە پشت بە هێز و تۆقاندن دەبەستن نەك متمانەی گشتی.
لەكۆتایی پەیامەكەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانیدا هاتووە، داوا لە دەسەڵاتی دادوەریی دەكەین ئەركی خۆیان بەپابەندبوون بە یاساوە جێبەجێبكەن و دادپەروەر و شەفافبن، وە دڵنیاشببنەوە لەئەوەی كە مافی هەموو تاكێك پارێزراوە. نابێت كاری گروپێكی میلیشیایی زاڵببێت بەسەر ویستی هاونیشتمانیان بۆ ئاشتی، یەكێتی و دیموكراسی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە