کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاووڵاتیان لە لینكێكی ساختەی هاككردن بەناوی پڕكردنەوەی فۆڕمی هاوكاری ئاگاداردەكرێنەوە

.

11:51 AM - 31/08/2025

پۆلیسی گەرمیان هاووڵاتیان لە لینكێكی ساختەی هاككردن بەناوی پڕكردنەوەی فۆڕمی هاوكاری ئاگاداردەكاتەوە و دەڵێت، لە بەکارهێنان و کردنەوەی ئەم جۆرە لینکانە خۆتان بە دوور بگرن تاوەکو بە دوور بن لە هەر جۆرە هێرشێکی ئەلکترۆنی بۆ سەر هەژمار و داتاکانتان.


دەقی ئاگادارییەكە:

ئاگاداری بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویست ....


لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە چەندین گرووپ و بە چەند هەژمارێک لینکێکی ساختەی هاککردن لەژێر ناوی پڕکردنەوەی فۆرمی هاوکاری ( تەتەوا ) لە ڕێگەی حکومەتی عیراقی بۆ کەسانی کەم دەرامەت بڵاوبۆتەوە..

 ئاگادارتان دەکەینەوە کە ئەم لینکەو زۆرێک لەو لینکانەی لەم جۆرەن لە لایەن هەژمارە ساختەکانەوە پۆست دەکرێن دوورن لە ڕاستیەوەو سەرجەمیان بۆ هاککردنی هەژمارەکانتان یاخود داتاکانی ناو مۆبایل و کۆمبیوتەرەکان بەکار دەهێنرێن ئەم ڕێگایە لە ئێستادا یەکێکە لە ڕێگا زۆر باوەکان کە بۆ هێرشی ئەلکترۆنی و پرۆسەی هاککردنی هەژمارەکان و دزینی داتا بەکاردەهێنرێت لە لەلایەن کەسانی هاککەرەوە 

بۆیە داواکارین لە سەرجەم هاوڵاتیانی خۆشەویست خۆیان لە بەکارهێنان و کردنەوەی ئەم جۆرە لینکانە بە دوور بگرن تاوەکو بە دوور بن لە هەر جۆرە هێرشێکی ئەلکترۆنی بۆ سەر هەژمار و داتاکانیان 

وە لە کاتی بوونی هەر هەڕەشە و هێرشێکی ئەلکترۆنی دەتوانن سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان _ نوسینگەی نەهێشتنی تاوانە ئەلکرۆنیەکان بکەن 


ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە