.
02:25 PM - 01/09/2025
بوروسیادۆرتمۆند یەكەم بردنەوەی لەم وەرزەی بۆندس لیگا تۆماركرد
لەلایەكی ترەوە و هەر لە یارییەكانی هەفتەی دووەمی خولی یانەكانی ئەڵمانیا ، بوروسیا دۆرتمۆند لە یاریگای سیگناڵ ئیدونا پارك و بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٨٠ هەزار هاندەر میوانداری یونیۆن بەرلینی كرد ، لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا یاریزانانی دۆرتمۆند باڵادەست بوون و لەو گێمەشدا بە گۆڵێكی بێ وەڵام پێش یانەی میوان كەوتن ، گۆڵەكەش سیرۆ گیراسی گینی لە دەقیقەی ٤٤ تۆماری كرد ، لە دەستپێكی گێمی دووەمدا یاریزانانی خاوەن یاریگا لەسەر هێرشەكانیان بەردەوام بوون و لە دەقیقەی ٥٨ یشدا جارێكی تر سیرۆ گیراسی تۆڕی گۆڵی یانەی یونیۆن بەرلینی هەژاند و گۆڵی دووەمی خۆی و یانەكەی تۆمار كرد ، هەروەها لە دەقیقەی ٨١ دا و لە ئەنجامی فشارە بەردەوامەكانیان بۆ سەر گۆڵی یانەی میوان ، فلیكس نیمشا گۆڵی دڵنیایی بەخشیە یانەكەی ، سەرەنجام یانەی بوروسیا دۆرتمۆند بە سێ گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی لە یانەی یونیۆن بەرلین بردەوە و یەكەم سەركەوتنی لەم وەرزەی خولەكە تۆمار كرد
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە