.
02:27 PM - 01/09/2025
لە یاری لوتكەی هەفتەی سێیەمی لیگاوەن لیۆن بەرامبەر مارسیلیا براوەبوو
لە دوا ڕووبەڕووبوونەوەی هەفتەی سێیەمی خولی یانەكانی فەڕەنسا كە لە هەمان كاتیشدا یاری لوتكەی ئەو هەفتەیە بوو ، لیۆن لە یاریگا و بەردەم هاندەرانی پێشوازی لە مارسیلیا كرد ، لەگەڵ فیكەی دەستپێكی ناوبژیوان یاریزانانی هەردوو یانە فشارێكی زۆریان خستە سەر گۆڵی یەكتر ، تا لە دەقیقەی ٢٩ دا ناوبژیوان سی جەی ئیان رایڵی ئینگلیزی و بەرگریكاری یانەی مارسیلیای بە كارتی سوور كردە دەرەوە ، بەڵام یاریزانانی لیۆن نەیانتوانی سوود لە كەمی یاریزانانی یانەی میوان وەربگرن و گۆڵی پێشكەوتنی خۆیان تۆمار بكەن ، لە گێمی یەكەمیشدا یارییەكە بە بێ گۆڵ كۆتایی پێهات ، لە گێمی دووەمدا ڕاهێنەری هەردوولا ریزەكانیان رێكخستەوە و چەند گۆڕانكارییەكیان لە پلان و پێكهاتەی یانەكەیدا ئەنجامدا ، هەر بەو هۆیەشەوە یارییەكە خێراییەكی زیاتر و ئاستێكی بەرزتری بەخۆوە بینی ، تا لە پێش تەواو بوونی كاتی یاسایی یارییەكە بە چەند دەقیقەیەك و بە دیاری كراوی لە دەقیقەی ٨٨ دا لیاندرۆ بالێردی ئەرجەنتینی بە هەڵە گۆڵێكی لە یانەكەی تۆمار كرد و گۆڵی پێشكەوتنی یانەی خاوەن یاریگای تۆمار كرد ، لە كۆتاییشدا لیۆن بە گۆڵێكی بێ وەڵام یاری لوتكەی لە مارسیلیا بردەوە و بە كۆكردنەوەی ٩ خاڵیش چووە پلەی دووەمی ریزبەندی خولەكە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە