کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

راوێژکارێکی سودانی: کشانەوەی هاوپەیمانان لە عیراق بۆشایی دروست ناکات

.

01:58 PM - 01/09/2025


ڕاوێژکارێکی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق پێی وایە، کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عیراق بۆشایی ئەمنی دروست ناکات، سوپای عیراقیش بۆ قۆناغی دوای کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عیراق ئامادەیە.

حسێن عەللاوی، راوێژكاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، لەپاش كۆتاییهاتنی ئەركی هاوپەیمانان و كشانەوەیان، هێزە چەكدارەكانی عیراق دەتوانن ئیدارەی خۆیان بدەن بەوپێیەی خاوەنی توانایەكی بەرزی شەڕكردنن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەكان.

دەشڵێت، ئەركی هاوپەیمانان لەم مانگەدا كۆتایی پێدێت، لە هەرێمی كوردستانیش مانگی ئەیلولی 2026 كۆتاییدێت، جەختیش دەكاتەوە لەوەی پابەندن بە كۆتاییهاتنی ئەركی هاوپەیمانان و گۆڕینی پەیوەندییان لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان بۆ پەیوەندییەكی هاوبەشی ئەمنی.

لەماوەی رابردووشدا حسێن عەللاوی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی عیراقییە ڕایگەیاند، بەغدا پەیوەندی لەگەڵ ناتۆ و هاوپەیمانیی چوارقۆڵی هەیە، ئەوەی بەغدا دەیەوێت بیکات گەڕاندنەوەی وڵاتە بۆ قۆناغی پێش کۆنترۆڵکردنی مووسڵ لەلایەن داعشەوە.

هەروەها ئاشكرایكردوە، دوای كۆتاییهاتنی ئەركە سەربازییەكان، قۆناغێكی نوێ لە هاوكاری ئەمنی لە بواری راوێژكاری و بنیادنانی توانای هێزە ئەمنییەكانی عیراق لە نێوان هاوپەیمانان و عیراق دەستپێدەكات و لە ئێستاشدا لیژنەیەكی باڵای سەربازی بۆ ئەو مەبەستە پێكهێنراوە  . 

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە