.
02:21 PM - 01/09/2025
یۆڤانتۆس دووەم بردنەوەی لەسەریەكی لە كاڵچۆ تۆماركرد
لە بەردەوامی یارییەكانی هەفتەی دووەمی كاڵچۆ ، یانەی یۆڤانتۆس لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی جەنەوا ، لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا یاریزانانی هەردوو یانە زیاتر لە جارێك نزیك بوون لە تۆمار كردنی گۆڵی پێشكەوتنی خۆیان ، بەڵام سەركەوتوو نەبوون و لەو گێمەشدا بە بێ گۆڵ یاریگایان جێهێشت ، لە دەستپێكی گێمی دووەمدا یاریزانانی هەردوولا باشتر دەبیندران و چەندین هێرشی ترسناكیان خستە سەر گۆڵی یەكتر ، تا لە دەقیقەی ٧٣ دا دۆشان ڤلاهۆڤیچی سڕبی بەربەستی یەكسان بوونی شكاند و گۆڵی پێشكەوتنی خانمە پیرەكەی تۆمار كرد ، دوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی یانەی جەنەوا كۆنترۆڵی یاریگایان گرتەوە و لە هەوڵێكی زۆردابوون ئەنجامەكە یەكسان بكەنەوە ، بەڵام سەركەوتوو نەبوون و لە كۆتاییشدا یارییەكەیان بە گۆڵێكی بێ وەڵام بە یانەی یۆڤانتۆس دۆڕاند ، بەوەش خانمە پیرەكە توانی دووەم بردنەوەی لەسەر یەكی لە كاڵچۆ دەستەبەر بكات
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە