کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ترەمپ و ئۆباما لەسەر ئاسایشی واشنتۆن كێشەیان هەیە

.

10:10 AM - 29/08/2025

لەسەر پرسی كۆچبەران و بڵاوكردنەوەی هێز لە واشنتۆن دۆناڵد ترەمپ و باراك ئۆباما رەخنە لەیەكتر دەگرن. 

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: بەهۆی پەرەسەندنی تووندوتیژییەكان و زیادبوونی تاوان بڕیاریداوە بەبڵاوكردنەوەی هێزەكانی پاسەوانی نیشتمانی لەشەقامەكانی واشنتۆن، لەنوێترین لێدوانیشیدا ترەمپ بەرگری لەهەڵوێستەكانی سەبارەت بەپرسی كۆچبەران و بڵاوكردنەوەی هێز لەویلایەتەكانی ئەمریكا كرد و وتی: بڕیارەكەی بۆ دەركردنی پەنابەرانی نایاسایی و ڕێگری لە هاتنی پەنابەر بۆ ئەمریكا، بووەتەهۆی كەمبوونەوەی تاوان لە ئەمریكادا و كاریگەرییەكەشی زۆر لەوە خێراتر بووە كە چاوەڕوانیان دەكرد. 

لە بەرامبەردا باراك ئۆباما سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا ڕەخنەی لە بڕیار و بڵاوكراوەكەی ترەمپ گرتووە و ئاماژەی بەوە كردووە، بڕیارەكەی ترەمپ ئاسایش دابین ناكات بۆ ئەمریكا، بەڵكو مەترسییەكی گەورەیە و پێویستە بە زوویی بوەستێنرێت. جێی باسە لەدوای ئۆباما ژمارەیەكی تر لە سیاسەتمەداران و دەسەڵاتدارانی ئەمریكا ڕەخنەیان لە بڕیارەكەی ترەمپ گرت و بە مەترسی ناویان برد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە