کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ساڵح موسلیم: توانیمان نمونەیەكی سەركەوتووی حكومڕانی بهێننە ئاراوە

.

10:09 PM - 28/08/2025

لەمیانی بەشداریكردن لە پانێڵێك لە كۆنگرەی هاوپەیمانی سۆسیال دیموكرات لە جیهانی عەرەبی و هاوپەیمانیی پێشكەوتوخواز لە سلێمانی، ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتیی پەیەدە باسی لە پێكهێنانی نمونەیەكی حوكمڕانیی سەركەوتوو كرد لە رۆژئاوای كوردستان و رایگەیاند، لەكاتێكدا وڵاتان چاوەڕێی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزیی نێوان نەتەوە جیاوازەكانی ئەو ناوچانە و سوریا بوون لە دوای رووخانی حكومەتی سوریا، توانییان نمونەیەكی سەركەوتووی حكومڕانی بهێننە ئاراوە.

ساڵح موسلیم داوای لە دەسەڵاتی نوێی سوریا كرد، وەك هاوبەشێكی راستەقینەی دەسەڵاتی سوریا تەماشای كورد بكرێت، تاوەكو سەرجەم پێكهاتەكان پێكەوە وێنای داهاتووی سوریای نوێ بكێشن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە