کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مان سیتی پاڵەوان دوا یاری هەفتەی یەكەمی وەرزی نوێی پریمەرلیگ دەكات

.

12:04 PM - 07/08/2022

مان سیتی پاڵەوان دوا یاری هەفتەی یەكەمی وەرزی نوێی پریمەرلیگ دەكات
هەروەها بەیاریی نێوان هەردوو یانەی وێستهام یونایتد و مانچستەر سیتی كۆتایی بەركابەرییەكانی هەفتەی یەكەمی وەرزی نوێی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا دێت، یانەی وێستهام وەرزی رابردوو یەكێك بوو لەیانە بەهێزەكان و ركابەرییەكی بەهێزی بۆ گەیشتنە خولەكانی ئەوروپا كردو توانی بگاتە قۆناغی پاڵاوتنی خولی كۆنفرانسی ئەوروپا بەتایبەت كە ماوەیەك لەپلەكانی پێشەوەی ریزبەندی بوو، بۆ وەرزی نوێش ئامادەكارییەكی زۆری كردووە تا بتوانێت درێژە بەئاستە بەرزەكەی بدات، لەبەرامبەردا یانەی مانچستەر سیتی كە پاڵەوانی وەرزی رابردووە، ئەركی قورسە و ئامانجی پارێزگاریكردنە لەنازناوەكە، لەلایەكی ترەوە گواردیۆلای راهێنەر هەوڵدەدات بۆ وەرزی نوێ بەو پێكهاتەیەی دروستیكردووە ركابەری لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، كە بۆندی لەگەڵ چەند یاریزانێك ئیمزاكردووە بەتایبەت هالاندی گۆڵكەری یانەی دۆرتمۆند، كە لەقۆناغی ئامادەكاری مان سیتی توانیویەتی 7 گۆڵ تۆماربكات، هەروەها سیتی لە 28 یاریی لەسەریەكی پریمەرلیگ توانیویەتی 23 سەركەوتن تۆماربكات و لە 4 یاریدا یەكسانبووەو تەنیا لەیەك یاری دووچاری شكست بووە، لە 13 یاریی رابردووی نێوان هەردوو یانە مانچستەر سیتی 10 سەركەوتنی هەیەو لە 3 یاریی یەكسانبوونـ، وێتسهامیش نەیتوانیوە هیچ سەركەوتنێك تۆماربكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە