بەهای بیتكۆین بەردەوامە لە دابەزین

عیراق 03:21 PM - 2026/11/15

 ئەمڕۆ یەكشەممە بەهای بیتكۆین، وەك گەورەترین دراوی دیجیتاڵیی جیهان، نزیكەی چوار هەزار دۆلار لە بەهای خۆی لەدەستدا و یەك بیتكۆین بە نزیكەی 65 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

پێشبینییەكان بۆ نرخی بیتكۆین تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ جیاوازییەكی زۆریان پێوەدیارە و خەمڵاندنەكان لەنێوان 40 هەزار بۆ 80 هەزار دۆلاردا دەسووڕێنەوە.

ئێستا بیتكۆین لەنزیكەی 65 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت. بەوپێیەش لەسەرەتای ئەمساڵەوە بە رێژەی زیاتر لە 25٪ دابەزیوە و بەڕێژەی 48% لە خوار بەرزترین ئاستی مێژوویی خۆیەتی كە لەتشرینی یەكەمی 2025دا تۆماری كردبوو كاتێك گەیشتە 126 هەزار و 80 دۆلار. 

لەماوەی چەندین هەفتەی رابردوودا، فرۆشیاران بەتەواوەتی كۆنترۆڵی بازاڕیان لەدەستدا بووە. بیتكۆین لە 21ـی تشرینی یەكەمدا گەیشتبووە 84 هەزار و 82 دۆلار، بەڵام لە ماوەی 30 رۆژی رابردوودا بەڕێژەی 20% دابەزیوە، لەنێویاندا دابەزینی 5% تەنیا لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا بووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو