سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ عەلی باپیر كۆبووەوە

کوردستان 04:52 PM - 2026/11/15

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە شاری سلێمانی سەردانی مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی دادگەری كوردستانی كرد.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دوای ئەنجامدانی چەندین كۆبوونەوەی گرنگ لە شاری بەغداد لەگەڵ لێپرسراوانی عیراق، و پاش گەڕانەوە بۆ شاری سلێمانی سەردانی مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستانی كرد و لە دیدارێكدا بە ئامادەبوونی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لێپرسراوانی هەردوولا، گفتووگۆ لەبارەی چەند پرسێكی گرنگ پەیوەست بەدۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و بارودۆخی هاووڵاتییان كرا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو