لە چوارچێوەی چالاكیيەكانی ساڵیادی 242 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی پەیمانگای تەكنیكی و پیشەیی نیشتیمانی سلێمانی ژمارەیەك چالاكی جۆراوجۆر و هونەریان ئەنجام دا لەوانە پێشكەشكردنی فیلمێكی دیكۆمێنتاری كە باسی لە گەڕانەوە بۆ مێژوو و دەستكەوت و شانازییەكانی شاری سلێمانی و وێستگە مێژووییەكان و ڕۆڵی زانست و ئەدەب و ناسنامەی هەمیشە زیندووی شاری سلێمانی.