ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا لە كۆماری دیموكراتی كۆنگۆ 11 هەزار كەسی تێپەڕاندووە و لەو ژمارەیش تا ئێستا زیاتر لە پێنج هەزار كەسیان گیانیانلەدەستداوە.
ئەو ئامارانەی بڵاوكراونەتەوە ئاشكرایان كردووە، ئێستا كۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كۆنگۆ گەیشتووەتە 11 هەزار و 42 كەس، لەو ژمارەیەش پێنج هەزار و 387 كەس گیانیان لەدەستداوە.
بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە كە لە ناوەڕاستی مانگی ئایاردا راگەیەندرا،دووەم گەورەترین و كوشندەترین بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسیە تا ئێستا، دوای ئەو پەتایەی لە رۆژئاوای ئەفریكا لە نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2016 كە زیاتر لە 28 هەزار كەسی تووش كرد و زیاتر لە 11 هەزار كەسیش گیانیان لەدەستدا.
لە كۆی 26 پارێزگا لە كۆنگۆی دیموكراتی هەشت پارێزگا رووبەرووی ئەم ڤایرۆسە بوونەتەوە و مردنی زۆریش لە دەرەوەی ناوەندەكانی چارەسەركردن روویانداوە.دواكەوتنی دەستنیشانكردنی نەخۆشییەكە، لەگەڵ ناكۆكی و فشارەكانی سەر خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان، بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بە ڕێژەیەكی خێراتر.