سەنتەری ڕاوێژكاری كۆچ لە بەڕێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكان لە پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی باخچەكانی سلێمانی، چالاكییەكی نەمام رواندنیان رێكخست بۆ ئەو هاووڵاتیانەی للە ئەوروپاوە هاتوونەتەوە نیشتیمان تا بونیادێكی جوان بۆ كۆمەڵگاكەیان دابینبكەن.