كۆڕەك تیلیكۆم ناچاركرا قەرزەكانی بگەڕێنێتەوە بۆ دەوڵەت

کوردستان 11:34 AM - 2026/11/11

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی عیراق ڕایگەیاند، دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغداد/ رەسافە تانەیەكی لەبەرژەوەندی دەستەكە یەكلاییكردەوەو كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم پابەند دەكات بەگەڕاندنەوەی قەرزە كەڵەكە بووەكانی. 

بەپێی راگەیەندراوی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی عیراق، دادگای ڕەسافە بڕیارێكی پێشووی دادگای بەرایی هەڵوەشاندەوە، كە پێشتر دەستەكەی پابەند كردبوو بەجێبەجێكردنی ڕێككەوتنێكی چارەسەری ناكۆكی لەگەڵ كۆمپانیای كۆڕەك. 

دەستەكە ئاماژەی بەوە كردووە، بەم بڕیارە نوێیە، كۆڕەك تێلیكۆم ناتوانێت پشت بە بڕیارە كۆنەكە ببەستێت و دەبێت سەرجەم ئەو قەرزانە بداتەوە كە قەرزاری دەوڵەتە.

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی عیراق، هۆشداری داوە، درێغی ناكەن لە گرتنەبەری هەر رێكارێكی یاسایی بۆ وەرگرتنەوەی شایستە داراییەكانیان و پاراستنی مافی دەوڵەت، لەپێناو رێكخستنی كەرتی پەیوەندییەكان و پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو