د. رێكەوت حەمەڕەشید: سەنتەرێكی تایبەت بە شتنی گورچیلە لە سلێمانی دروست دەكرێت

کوردستان 02:54 PM - 2026/11/11

 ئەمڕۆ دكتۆر رێكەوت حەمەڕەشید، رایگەیاند، گرێبەستێكیان بۆ دروستكردنی سەنتەرێكی تایبەتی شوشتنی گورچیلە ئیمزاكردووە كە دەتوانێت كێشەی سەرە و نەبوونی ئامێر و جێگە لە پارێزگای سلێمانی چارەسەبكات.

سەبارەت بە باڵەخانەكە لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ گەلی كوردستان، دكتۆر رێكەوت حەمەڕەشید وتی: گرێبەستێك بەبڕی زیاتر لە 13 ملۆن دۆلار بۆ  سەنتەرێكی تایبەت بە شتنی گورچیلە و 80 ئامێری سەردەمیانەی شتنی گورچیلە لە ناوچەی قڕگە لە پارێزگای سلێمانی ئیمزا كراوە و لە نزیكترین كاتدا دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

لە درێژەی قسەكانیدا بۆ گەلی كوردستان سەبارەت بە گرنگی سەنتەرەكە، دكتۆر رێككەوت وتی: بە دروستكردنی سەنتەرەكە تاڕادەیەكی باش كێشەی كەمی ئامێر و جێگای گورچیلە شتن چارەسەر دەبێت.

دكتۆر رێكەوت وتیشی: هەمان گرێبەست لە پارێزگای هەولێر و كەركووكیش ئەنجام دەدرێت و لەو دوو پارێزگایەش سەنتەری هاوشێوە بۆ خزمەتی هاووڵاتیان دروستبكرێت. لە هەوڵەكانمان بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی بتوانین لە 2027 و 2028 لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین سەنتەری هاوشێوە دروست بكەین. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو