دەرباز كۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ تۆم باراك كۆبووەوە

کوردستان 11:13 AM - 2026/11/11

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەگەڵ تۆم باراك، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ عیراق و سوریا كۆبووەوە و پێشهاتەكانی ناوچەكەیان تاوتوێ كرد، لەدیدارەكەدا تۆم باراك رایگەیاندووە: پشتیوانی هەرێمێكی بەهێز دەكەین كەرەنگدانەوەی سەرجەم پێكهاتەكانی هەرێمەكە بێت، تۆم باراك تەئكیكدی لەوەشكردووەتەوە كە بەدیهێنانی یەكڕیزی بەردەوام تەنیا لەڕێگەی شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكان، بەهێزكردنی حكومەتی خۆجێی و دامەزراوەكان و بەرەوپێشبردنی شەفافییەتی زیاترەوە دەبێت.

سەبارەت بە كۆبوونەوەكە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و تۆم باراك هەمان پەیامیان بڵاوكردووەتەوە، بەڵام دەرباز كۆسرەت رەسوڵ لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك پەیامەكەی بڵاوكردووەتەوە و تۆم باراكیش لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكست.

لەپەیامەكەدا كەدەرباز كۆسرەت رەسوڵ بڵاویكردووەتەوە ئاماژە بەوەكراوە: لەگەڵ باڵیۆز “تۆم باراك” نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ عێراق و سووریا باسمان لەپێشهاتەكانی هەرێمی كوردستان كرد. 

لە بڵاوكراوەكەی دەربازی كۆسرەت رەسوڵدا هاتووە، بەهاورێیەتی ئەحمەد موفتی، دیدو تیروانینی خۆمان وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەبارەت بەگۆرانكارییەكانی ناوچەكە و عیراق و هەرێمی كوردستان هاوبەشكرد. 

لەدیدارەكەدا، باڵیۆز باراك ڕایگەیاند: كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەردەوامە لە پشتگیریكردنی هەرێمێكی بەهێزو یەكگرتووی كوردستان كە ڕەنگدانەوەی فرەیی لایەنەكان و پێكهاتەكانی هەرێمەكە بێت. 

وەك لە بڵاوكراوەكەدا هاتووە، تۆم باراك تەئكیدی كردووەتە بەدیهێنانی یەكڕیزی بەردەوام تەنیا لەڕێگەی شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكان، بەهێزكردنی حكومەتی خۆجێی و دامەزراوەكان و بەرەوپێشبردنی شەفافییەتی زیاترەوە دەبێت.

هاوكات تۆم باراك، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ عیراق بەزمانی ئینگلیزی و لەگەڵ دانانی چەند وێنەیەك لەگەڵ دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و ئەحمەد موفتی، هەمان پەیامی بڵاوكردوەتەوە و ئەویش لەناوەڕۆكی پەیامەكەیدا دەڵێت: ئەمریكا پشتیوانی لەهەرێمێكی بەهێز دەكات كەرەنگدانەوەی سەرجەم پێكهاتەكانی هەرێمەكە بێت، تۆم باراك تەئكیكدی لەوەشكردووەتەوە كە بەدیهێنانی یەكڕیزی بەردەوام تەنیا لەڕێگەی شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكان، بەهێزكردنی حكومەتی خۆجێی و دامەزراوەكان و بەرەوپێشبردنی شەفافییەتی زیاترەوە دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو