ئیكۆ عیراق: زیانەكانی راگرتنی بەرهەمهێنان لە كۆرمۆر رۆژانە زیاتر لە چوار ملیۆن دۆلارە

کوردستان 02:28 PM - 2026/11/11

زیانەكانی راگرتنی بەرهەمهێنان لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە پارێزگای سلێمانی،رۆژانە بە زیاتر لە 4پۆینت 15 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت، ئەوەش تەنیا لە بەهای بەرهەمهێنانی غازی سروشتی، غازی ماڵان و غازی شل.

روانگەی ئیكۆ عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە: پێش بەئامانجگرتنی، كێڵگەكە رۆژانە نزیكەی 700 ملیۆن پێ سێجا غازی سروشتی بەرهەمدەهێنا، بە نرخێكی خەمڵێنراو كە دەگاتە 3.3 دۆلار بۆ هەر ملیۆن پێ سێجایەك، ئەوەش دەكاتە نزیكەی 2.31 ملیۆن دۆلار لە رۆژێكدا.

روانگەكە ئاماژەی بەوەشكردووە: كێڵگەی كۆرمۆر رۆژانە نزیكەی هەزار و 400 تۆن غازی شلكراوە (ئێڵ پی جی) بەرهەمدەهێنێت كە بە غازی ماڵان ناسراوە، بە نرخێكی خەمڵێنراو كە 720 دۆلارە بۆ هەر تۆنێك، بەهاكەی دەگاتە نزیكەی یەك ملیۆن  و هەشت هەزار دۆلاری رۆژانە.

سەبارەت بە بەرهەمهێنانی شلە چڕە نەوتییەكانیش روانگەكە روونیكردووەتەوە: ئاستی بەرهەمهێنانیان دەگاتە نزیكەی 22 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا، بە نرخێكی خەمڵێنراو بە 38 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، كە دەكاتە 836 هەزار دۆلاری رۆژانە،روانگەی ئیكۆ عیراق تەئكیدیشی كردەوە كە ئەم خەمڵاندنانە تێچووی راوەستانی كارەكانی كۆمپانیا بەرهەمهێنەرەكان، كرێی گواستنەوە و ئەو زیانە ناڕاستەوخۆیانە ناگرێتەوە كە بەهۆی كەمبوونەوەی دابینكردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا دروستدەبن.

هێرشەكەی 8ی ئەم مانگە كە كێڵگەی غازی كۆرمۆری لە قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی كردە ئامانج. بەهۆیەوە ئاگر لە كێڵگەكە كەوتەوە و كۆمپانیای دانەغازیش بەرهەمهێنانی غازی بە شێوەیەكی كاتی راگرت، ئەمەش كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر كەمبوونەوەی سەعاتەكانی پێدانی كارەبا دانا.بەپێی زانیارییەكان، لە ماوەی ساڵانی 2025 و 2026ـدا، كێڵگەی غازی كۆرمۆر 12 جار رووبەڕووی بۆردوومان و هێرش بووەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو