بە داخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و زیندانیی سیاسی، کاک ئەحمەد عەلی حەمەئەمین ناسراو بە (مامۆستا ئەحمەد سەرسپی)ـمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە سەربەرزەکەی و هەڤاڵانی دەکەین و هاوبەشی خەمیانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی هەڤاڵی کۆچکردوومان کە نموونەی تێکۆشەرێکی دڵسۆز بوو، بە بەهەشتی بەرین شادبکات، ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان