له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كانی خۆیدا بۆ لای نوسه‌ران و رووناكبیران و میدیاكارانی دێرینی كورد و (ی.ن.ك)، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاری به وه‌فدێكی باڵا سه‌ردانی نوسه‌ر و میدیاكاری كورد و بێژه‌ری دێرینی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، به‌ڕێز فه‌رهاد سه‌نگاوی له شاری سلێمانی، كرد،
وه‌فده‌كه‌ی مه‌كته‌ب كه به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵ له‌تیف نێروه‌یی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی سه‌ربه مه‌كته‌ب بوو، دوای به‌خێرهاتنه‌وه له‌و هه‌ڤاڵه دێرینه‌ی یه‌كێتی بۆ وڵات، چه‌پكه‌گوڵی رێز‌و وه‌فایان پێشكه‌شی به‌ڕێزیان كرد‌و ساڵانی پڕ له سه‌روه‌ریی كاری میدیایی و خزمه‌تكردنی بێوێنه‌ی ئه‌ویان له ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان و ده‌زگاكانی تری راگه‌یاندنی شۆڕشی نوێی گه‌لی كورد به رابه‌رایه‌تیی (ی.ن.ك) به‌رز نرخاند.
وه‌فده‌كه‌ی مه‌كته‌ب له نزیكه‌وه گوێیان له هه‌موو راز و ره‌خنه‌و بیرۆكه‌و پێشنیاره‌كانی به‌ڕێز فه‌رهاد سه‌نگاوی گرت و هیوایان خواست كه به ئه‌زموون و په‌رۆشی و دڵسۆزیی خۆیه‌وه به‌شداربێت له هه‌موو ئه‌و كار‌و چالاكییه رووناكبیری و میدیاییانه‌ی كه له خزمه‌تی دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌ماندان و پێویستییان به بیروڕای جیاوازی كاراكته‌رانی سیاسیی و میدیایی كورد‌و (ی.ن.ك) هه‌یه، به‌تایبه‌تی كه یه‌كێتی ده‌ستی به به‌هاو ئازادیی بیروڕا و ره‌خنه‌گرتنه‌وه گرتووه‌و سه‌رچاوه میدیایی و سه‌كۆ روناكبیری و هزرییه‌كانی واڵا كردووه بۆ گوێگرتن له هه‌موو بیرۆكه‌و ره‌خنه‌و پرۆژه‌یه‌ك.
له دیداره‌كه‌دا، به‌ڕێز فه‌رهاد سه‌نگاوی، وه‌ك كادرێكی دێرینی شۆڕشی نوێی گه‌لی كورد، سوپاسی زۆری وه‌فده‌كه‌ی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاریی كرد‌و بیروڕای خۆی له‌سه‌ر چه‌ند دۆسێیه‌كی ناوخۆیی و نه‌ته‌وه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی خسته‌ڕوو، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته كه‌موكورتییه‌كانی ئه‌زموونی فه‌رمانڕه‌واییش له هه‌رێمی كوردستاندا راست بكرێنه‌وه‌و گوێ له هه‌موو خه‌مخۆرانی نیشتمان و (ی.ن.ك) بگیرێت، له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا له كه‌شێكی پڕ له رێز‌و خۆشه‌ویستیدا چه‌ند وێنه‌یه‌كی یادگاری تۆمار كران.