شیانگشان كە لە زمانی چینیدا بە واتای چیای بۆنخۆش دێت، دەكەوێتە باكووری رۆژئاوای شاری پەكین. ئەم شوێنە یەكێكە لە جوانترین و بەناوبانگترین چیا و پاركە سروشتییەكانی پایتەختی چین و دەكەوێتە بەرزترین لوتكەی چیاكە و تەمومژ لە دەوری كۆدەبێتەوە. لە وەرزی پایزدا گەڵای درەختەكانی سەر چیاكە بە تەواوی رەنگیان دەگۆڕێت بۆ سوورێكی گەش و زەرد، كە دیمەنێكی بێوێنە و سەرنجڕاكێش دەبەخشێت بە شێوەیەك هەزاران گەشتیار تەنها بۆ بینینی ئەم دیمەنە سەردانی دەكەن.