قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆز ستیڤ ڤەیگن، هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عیراق کۆبووەوە

کوردستان 02:22 PM - 2026/10/21

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ باڵیۆز ستیڤ ڤەیگن، هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە و پێکەوە تاوتوێی دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق و چەند پرسێکی دیکەیان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەممە (21/10/2026) بە ئامادەبوونی گویندەلن ویندی گرین، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا بەڕێوەچوو، گفتوگۆ کرا لەبارەی دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر پێویستیی خێراترکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم.

سەبارەت بە حکومەتی فیدڕاڵیش، هەردوولا خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕی بە تەواوبوونی پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی حکومەت و جەختیان کردەوە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەپێی دەستوور. لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەیدا بە گفتوگۆکانی پەیوەندیدار بە پرسی بودجە و بە پێویستی زانی لایەنە کوردستانییەکان بە یەکدەنگی و یەکڕیزییەوە لە بەغدا کاربکەن بۆ چەسپاندنی ماف  و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو