قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد

کوردستان 03:39 PM - 2026/10/21

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازیکرد لە ئەرمان تۆپجوو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان و پێکەوە لەبارەی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا گفتوگۆیان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەممە (21/10/2026) بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی کردنەوەی سەنتەری پێدانی ڤیزەی تورکیای لە سلێمانی بە هەنگاوێکی گرنگ زانی بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان بە تایبەت لە بوارەکانی بازرگانی و کلتووریدا.

هەردوولاش هاوڕابوون لەسەر پێویستیی کاری هاوبەش لە بواری کارئاسانیکردن بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەرانی کوردستان و تورکیا بۆ ئەوەی ئاستی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانیی نێوان هەردوولا بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو