قوباد تاڵەبانی پرسە نامەیەک ئاراستەی جەمال غەمبار دەکات

کوردستان 05:06 PM - 2026/10/21

برای بەڕێزم مامۆستا جەمال غەمبار شاعیری گەورەی گەلی کورد و خێزان و خانەوادەی هونەرمەندی کۆچکردوو مامۆستا شەماڵ عومەر
بە داخ و خەمێکی قوڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک ( شەماڵ عومەر ) ـی براتانم پێگەیشت .!
مامۆستا شەماڵ عومەر هونەرمەندێکی گەورە و شانۆکارێکی دیاری کوردە بە کارە هونەرییەکانی خزمەتێکی زۆری تەختی شانۆ و هونەری کوردی کردووە ، بەرێزەوە لە هەوڵ و کۆششەکانی دەڕوانین . بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و هەموو خزم کەس و کار و هاوڕێ و سەندیکای هونەرمەندان دەکەم ، لە دڵەوە هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەین .
داواکارم لە خوای باڵا دەست رۆحی کۆچکردوو بۆ هەمیشە شادبێت سەبوری و ئارامی زیاتریش ببەخشێت بە هەمووان
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو