نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عیراق پێشوازی لە جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی دەزگای زانیاری هەرێم کرد

کوردستان 09:26 PM - 2026/10/21

لە کۆبوونەوەکەدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەغداد بەڕێوەچوو، بارودۆخی ئەمنی لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و گفتوگۆ لەبارەی ڕێگا و میکانیزمەکانی بەهێزکردنی سەقامگیری و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی ئێستا کرا.
سەرۆکی کۆمار جەختی لە گرنگی پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان و بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگیی ئەمنی لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم کردەوە، بە تایبەتی لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییانەی لە ناوچەکەدا ڕوودەدەن. هەروەها ئاماژەی بە پێویستی یەکخستنی هەوڵەکان و ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری کرد، بە شێوەیەک کە خزمەتی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان بکات.
لەبەرامبەردا جەلال شێخ ناجی دوا گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە دۆسیەی ئەمنی لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو و دووپاتی لە گرنگی هاریکاری و بەردەوامبوونی هەماهەنگییە ئەمنی و هەواڵگرییەکان و چڕکردنەوەی هەوڵەکان کردەوە، لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو