ئیلیۆن مەسك پشكی یەكێك لە كۆمپانیاكانی دەداتە منداڵانی ئەمریكا

عیراق 02:06 PM - 2026/10/19

ئیلیۆن مەسك، خاوەنی كۆمپانیاكانی ئێكس و سپەیس ئێكس و تێسلا لە نوێترین بڵاوكراوەیدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێكس دەڵێت، پشكێكی یەكێك لە كۆمپانیاكانی دەداتە هەموو منداڵانی ئەمریكا.

بەپێی بڵاوكراوەكەی ئیلیۆن مەسك ، بڕیارە لە ساڵی داهاتوودا یەكێك لە پشكەكانی كۆمپانیای بۆشایی ئاسمانیی سپەیس ئێكس پێشكەش بە هەر منداڵێكی ئەمریكا بكرێت. هەر ئەوەش نا مەسك دەڵێت: ئەمە یەكەم هەنگاوە و لەداهاتوودا بەردەوام دەبێت لەبەخشینەكانی بەو شێوەیە.

هاوكات، ئەم هەواڵە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ناوەندە ئابوورییەكان دەنگدانەوەی گەورەی هەبووە و چاوەڕوان دەكرێت وردەكارییەكان و شێوازی دابەشكردنی لە داهاتوویەكی نزیكدا بڵاوبكرێنەوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، مەسك یەكێكە لە دەوڵەمەنترین سەرمایەدارەكانی جیهان و سەرمایەكەی ئێستا  بە زیاتر لە 900 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت و كۆمپانیای سپەیس ئێكسیش كە كۆمپانیایەكە بۆ لێكۆڵینەوە زانستیی و گەردوون ناسی زیاتر كاردەكات پشكەكانی بەشێكن لەو سەرمایەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو