باڵیۆزخانەی ئەمریكا بۆ هاووڵاتیانی وڵاتەكەی: ئامادەبن بۆ دۆخی نەخوازراو

عیراق 10:21 AM - 2026/10/19

 باڵیۆزخانەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوای لە هاووڵاتییە ئەمەریكییەكان كردووە كە خۆیان بەدوور بگرن و زۆرترین هۆشیاری بنوێنن، ئەمەش لە رێگەی ئاگادارییەكی ئەمنییەوە كە ئاماژەی بە هێرشەكانی حووسییەكان بۆ سەر سعودیە كردبوو.

هاوكات ئاگادارییەكە هۆشداری ئەوەی دا كە كارە دوژمنكارییەكان رەنگە بە خێرایی پەرەبسێنن و سنووری پێكدادانەكانی ئێستا تێپەڕێنن، كە رەنگە ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان و داخستنی ئاسمانی ناوچەكە و تێكچوونی جموجوڵی گەشتیاری.

هۆشدارییە ئەمنییەكانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەریەكە لە وڵاتانی سعودیە وكوەیت و ئوردن و بەحرەین و عومان لەگەڵ قەتەر و عیراق و لوبنان و یەمەن و كۆمارفی ئیسلامی ئێران و ئیسرائیل و قودس دەگرێتەوە.

ئامانجی ئاگادارییەكەش زیاتر بۆ ئەوەبوو هاووڵاتیان تاوەكو چاودێریی نوێترین پێشھاتەكانی كاركردنی فڕۆكەخانەكان و كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی بكەن، هەروەها پلانی جێگرەوە و پێشوەختە ئامادە بكەن وەك خۆئامادەكارییەك بۆ هەر حاڵەتێكی لەناكاو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو