بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە جۆناسان پاوڵ، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی بەریتانیا كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا پێشهاتە ئەمنییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە تاوتوێ كران و تەئكید لە پابەندبوون بە پاراستنی سەروەریی وڵات و زاڵبوون بەسەر سەرجەم ئاڵنگارییەكاندا كرایەوە.مەترسییەكان و جموجۆڵی تیرۆریستان لە ناوچەكەدا خرانەبەر باس و سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی تەئكیدی لە پێویستیی بەردەوامیی هەوڵەكان بۆ بنبڕكردنی سەرچاوەكانیان و رووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەك كردەوە كە ئارامی و سەقامگیریی عیراق بخاتە مەترسییەوە.