قوباد تاڵەبانی لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەریتانیا كۆبوەوە

کوردستان 06:23 PM - 2026/10/19

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی، لەگەڵ بەڕێز جۆناسان پاوڵ، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەریتانیا گفتوگۆمان کرد لەبارەی چۆنییەتی بەردەوامیدان بە هاوکاری و هەماهەنگییەکانی نێوانمان بە تایبەت لە بوارەکانی راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە و زیاتر بە دامەزراوەیی کردنی هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی هەرێم. 
راشیگەیاندووە، هاوڕابووین پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو لە هەرێم کاریگەری گرنگی دەبێت بۆسەر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ناوچەکە. سەبارەت بە پرسی کۆچی نایاساییش جەختمان کردەوە لەسەر بەردەوامیدان بە هەماهەنگییەکان و کاری هاوبەش بۆ رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی گەنجان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو