نزار ئامێدی سەرۆك كۆماری عیراق مەرسومی كۆماری بۆ دەستبەكار بوونی سێ جێگری سەرۆك وەزیران و 11 وەزیر لە كابینەكەی عەلی زەیدی دەركرد.
بەپێی نوسراوێك كە ئیمزای سەرۆك كۆماری عیراقی لەسەرە،بە پشتبەستن بە ماددەی 73 بڕگەی حەوتەم و ماددەی 76 بڕگەی چوارەمی دەستوور ، لەسەر رەزامەندی زۆرینەی ئەنجومەنی نوێنەران ، سەرۆك كۆمار بڕیاری دەستبەكاربوونی بۆ هەریەك لە موحسین مەندەلاوی،لەیس خەزعەلی و محەمەد عەلی تەمیم وەك جێگرانی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەركرد، هاوكات بڕیاری دەستبەكار بوون بۆ یاسر مالكی وەك وەزیری ناوخۆ،نایف شەمەری وەك وەزیری بەرگری،قوتیبە غازی وەك وەزیری پلاندانان،
حەیدەر حەسەنی وەزیری خوێندنی باڵا،یاسین عیساوی وەك وەزیری رۆشنبیری،رێباز حەملان وەك وەزیری ئاوەدانكردنەوە،محەمەد موسەوی وەك وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی،سەفا كەنانی وەك وەزیری وەرزش و لاوان،محەمەد دراجی وەك وەزیری ئابووری دیجیتاڵی و حكومڕانی،عەلی دەخیلی وەك وەزیری گەشتوگوزار ، محەمەد سەمعان وەك وەزیری دەوڵەت دەركرد ، بەپێی نوسراوەكە ئەم مەرسوومە لە بەرواری بەستنی سوێندی دەستووریان لە 15 ی 10ی 2026 جێبەجێدەكرێت و لە رۆژنامەی رەسمیدا بڵاودەكرێتەوە.