بەهۆی بایكۆتی مامۆستایانەوە خوێندكارانی بەشی كارەبای زانكۆی سلێمانی كۆبونەوەی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا

کوردستان 03:32 PM - 2026/10/19

بەهۆی بڕینی دەرماڵەی لە سەدا 30 مووچەی بنەڕەتی مامۆستایان، كێشە بۆ خوێندكاران دروستبووە و بەوهۆیەوە كۆبونەوەی  ناڕەزایەتیان ئەنجامدا خوێندكاری بەشی كارەبای كۆلێژی ئەندازیاری زانكۆی سلێمانی، دەڵێن ماوەی چوار هەفتەیە هیچ وانەیەكی پراكتیكیان نەخوێندووە.

دەشڵێن، ترسیان هەیە كە ئەمساڵی خوێندنیان بفەوتێت وداوایەكیش ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانكۆی سلێمانی دەكەن و ئاماژە بەوەدەدەن، بەهۆی نەخوێندنی وانەی پراكتیكی كاریگەری زۆری زانستی لەسەر خوێندكاران دروستبووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو