وەزارەتی خوێندنی باڵا وەرگرتنی پارەی خوێندنی پارالێل - ئێواران دەکاتە پێنج قیست

کوردستان 12:58 PM - 2026/10/19


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایدەگەیەنێت، بە بڕیاری وەزیری خوێندنی باڵا وەرگرتنی پارەی خوێندنی (پارالێل - ئێواران) دەبێتە پێنج قیست.

وەزارەتەکە بڵاویکردەوە: لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و لەبەر چاوگرتنی دۆخی دارایی کەسوکار و بنەماڵەی خوێندکاران/ قوتابیان، د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بە؛ وەرگرتنی پارەی خوێندنی (پارالێل - ئێواران) بەشێوەی پێنج قیست بدرێت بۆ ئەو خوێندکار و قوتابیانەی کە بە شێوازی پارالێل و ئێواران دەخوێنن لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای داشکاندنی ڕێژەی (45%)ـی کرێی خوێندن، وەرگرتنی پارەی خوێندنی پارالێل و ئێواران بە پێنج قیست جێبەجێدەکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو