بە هۆی کێشەی تەکنیکییەوە لە شەش وێستگەی هەولێر کارەبا پچڕا

کوردستان 01:02 PM - 2026/10/19


وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، بە هۆی کێشەی تەکنیکییەوە لە شەش وێستگەی دابەشکردنی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی، بەشێکی هاوبەشانی کارەبا لە پارێزگای هەولێر تووشی پچڕانی کارەبا بوون.
دەشڵێت، تیمەکانی وەزارەت لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدان.
وێستگەکان بریتین لە:
وێستگەی خەبات.
وێستگەی هەولێری نوێ.
وێستگەی نووسەران.
وێستگەی پیرزین.
وێستگەی کۆڕێ و پارک.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو