بەڕێزان کەسوکارو خانەوادەی کاک تارق خورشید قەرەهەنجیری
بەڕێز پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرین کاک شوان خورشید ( شوانی کادیر)
بۆ کۆچی دوایی کاک تاریق خورشید ڕەشید قەرەهەنجیریی ، لەناخی دڵەوە پرسە و ماتەمی خۆمان بە ئێوەی بەڕێز ڕادەگەیەنین و لە یەزدانی مەزن داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بە گشت لایەکتان ببەخشێت و ئۆقرەیی بەگشت لایەک بدات .
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
یەکێتی نیشتمانی کوردستان