ئیلهام ئەحمەد: ئەوەی لە سوریا بۆ كورد كراوە داننانە بە كورد

کوردستان 10:34 AM - 2026/10/12


ئیلهام ئەحمەد ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجوومەنی گەلی سوریا رایگەیاند، داننان بە مافی كورد و خوێندن و پەروەردە بەزمانی كوردی لە دەستووری سوریا دەستكەوتە، بەڵام باش جێبەجێ ناكرێت
وتیشی، سوریا لەقۆناغی بنیاتنانەوەدایە و پرۆسەی تێکەڵبوونەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەگەڵ سووریا تاڕادەیەکی باش جێگەی گرتووە، بەڵام کاری زۆرتری دەوێت تاوەکو لە هەموو شوێنەکان بەتەواوی جێگیربێت
راشیگەیاند، تا ئـێستا میکانیزمێکی باش نییە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکان، بۆیە ئاڵۆزی و تێکەڵی و لێڵی دروست بووە.
ئیلهام ئەحمەد جەختیشیكردەوە، شۆڕشی سوریا هەر بەردەوامە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو